جيهان

بەریتانیا.. كودەتای پەرلەمان بەسەر حكوومەت لەبارەی برێكسیت

- پەرلەمانی بەریتانیا داواكاریی حكوومەتی بۆ تەرخانكردنی رۆژێك بۆ دەنگدان لەسەر بژاردەكانی برێكسیت پەسەندكرد.

Tayfun Salcı, Mohammed Baqi Hussein, Muhammet Ali Kemal  | 26.03.2019 - نوێکردنەوە : 27.03.2019
بەریتانیا.. كودەتای پەرلەمان بەسەر حكوومەت لەبارەی برێكسیت

London

لەندەن - AA

لەكاتێكدا پارتی پارێزگاران لە دەنگدانەكەدا وەك فراكسیۆن بڕیاری دەنگی "نەخێر"ی دابوو، هەریەكە لە وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئالیستەیر بورت و وەزیری ئابووری و پیشەسازی، ریچارد هارینگتۆن بە "بەڵێ" دەنگیاندا و دواتر دەستیان لەكاركێشایەوە.

شەوی رابردوو لە باڵی خوارەوەی پەرلەمانی بەریتانیا دەنگدان لەسەر داواكاریی حكوومەت بۆ تەرخانكردنی رۆژێك بۆ بژاردەكانی برێكسیت بەڕێوەچوو و لە ئەنجامدا بە 329 دەنگ بەرامبەر 302 دەنگ داواكارییەكە پەسەندكرا.

لەكاتێكدا پارتی پارێزگاران لە دەنگدانەكەدا وەك فراكسیۆن بڕیاری دەنگی "نەخێر"ی دابوو، هەریەكە لە وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئالیستەیر بورت و وەزیری ئابووری و پیشەسازی، ریچارد هارینگتۆن بە "بەڵێ" دەنگیاندا و دواتر دەستیان لەكاركێشایەوە.

هاوكات بەم دەنگدانە پێشنیازی حكوومەت گۆڕانكاریی بەسەرداهات. پێشنیازەكە بە گۆڕانكارییەوە دەنگی لەسەردرا و بە 327 دەنگ بەرامبەر 300 دەنگ پەسەندكرا.

لە بەریتانیا بەپێی یاساكان حكوومەت دەسەڵاتی دەستنیشانكردنی رۆژەڤی پەرلەمانی هەیە، بەڵام دوای ئەو پڕۆژە بڕیارەی رۆژی چوارشەممە لە باڵی خوارەوەی پەرلەمان پەسەندكرا، بە دەستپێشخەریی سەرۆكی باڵی خوارەوەی پەرلەمان، جۆن بێركاو چاوەڕوان دەكرێت جێگەی رۆژەڤی حكوومەت بگرێتەوە.

جۆن بێركاو لە قۆناغی برێکسیتدا پێشتریش لە رێگەی بۆچوونەکانیەوە سەبارەت بە نەریتەکان لە دژی حکوومەت، ببووە بابەتی رۆژەڤ.

بەپێی ئەو داواکارییەی کە پەسەندکراوە، پەرلەمانتاران رۆژی چوارشەممە، چەند سیناریۆیەکی جیاواز دەخەنە دەنگدانەوە. چاوەڕوان دەکرێت لەنێو ئەو بژاردانەی کە دەنگیان لەسەر دەدرێت، گشتپرسییەکی نوێ و هەڵوەشاندنەوەی برێکسیت هەبن. لە حاڵەتێکدا کە هەریەکێک لەو پێشنیارانە لە لایەن زۆرینەیەکی بەرچاوەوە پشتیوانیی لێبکرێت، گوشاری سیاسیی لەسەر حکوومەت بەرزدەبێتەوە.

لە دۆخی ئاساییدا پێشنیاز و داواکارییەکان، پابەندیی یاسایی کە حکوومەت ناچار بە جێبەجێکردنی بکەن، لێناکەوێتەوە.

چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەک وەزیری دیکەش کە لە دەنگدانەکەی ئەمشەودا دژی فراکسیۆنی پارتی دەسەڵاتدا وەستاونەوە، دەست لەکاربکێشنەوە.

ئاماژە بەوە دەکرێت کە لە حاڵەتی بەرزبوونەوەی ژمارەی دەست لەکارکێشانەوەکاندا رەنگە کاریگەریی لەسەر لەرزاندنی کورسییەکەی سەرۆکوەزیران، تێرێزا مای هەبێت.

رێککەوتنەکەی تێرێزا مای کە سەبارەت بە برێکسیت لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپادا ئەنجامیدابوو لە دوو دەنگدانی رۆژانی 15ی کانوونی دووەم و 12ی ئاداردا بە زۆرینەی دەنگ رەتکرابوویەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın