Şerife Çetin,Ata Ufuk Şeker,Mohammed Baqi Hussein
20 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2019
بڕۆكسل - AA
سبەی پێنجشەممە، سەركردەی 28 وڵاتی ئەندام لە یەكێتیی ئەورووپا لەبارەی برێكسیتەوە لە بڕۆكسل كۆدەبنەوە.
لووتكەی یەكێتییەكە 21 و 22ی ئادار لە بڕۆكسلی پایتەختی بەلجیكا بەڕێوەدەچێت و سەرۆك و سەرۆكوەزیرانی وڵاتانی ئەندام لە یەكێتییەكەدا بەشداردەبن.
بەپێی بەرنامەی لووتكەكە، كارنامەی سەرەكیی برێكسیت دەبێت، هاوكات پەیوەندییەكان لەگەڵ چین، پێشهاتە ئابوورییەكان، گۆڕانكاریی كەشوهەوا و هەواڵە بێ بنەما و نادروستەكانیش لە لووتكەكەدا تاوتوێ دەكرێن.