Tayfun Salcı,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein,Muhammet Ali Kemal
14 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2019
له‌نده‌ن - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مای باسی له‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان له‌و ده‌نگدانه‌ی سبه‌ی ئه‌نجامده‌درێت برێكسیت ره‌ت بكاته‌وه، ئه‌وا ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی وه‌ك ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا زیاد ده‌كات.
له میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كارگه‌یه‌ك له شاری ستۆك-ئۆن-ترێنت، تێرێزا مایرایگهیاند "ده‌بینین كه له میانی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا كه‌سانێك هه‌ن ده‌یانه‌وێت برێكسیت دوابخرێت، ته‌نانه‌ت راگیرێت و هه‌موو ئامرازێك به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌و ئامانجه".
تێرێزا مای رووی قسه‌كانی كرده ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی خۆیان بۆ ده‌نگدان به ره‌تكردنه‌وه‌ی برێكسیت ئاماده‌كردووه له ده‌نگدانه‌كه‌ی سبه‌ینێدا و گوتی: "داوا له په‌رله‌مانتاران ده‌كه‌م له‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌یگرنه‌به‌ر ده‌ره‌نجامی باوه‌ڕی گه‌لی ئینگلیز به دیموكراسییه‌كه‌مان له‌به‌رچاوبگرن. باوه‌ڕی گه‌ل به پرۆسه‌ی دیموكراسی و سیاسییه‌كان زیانی گه‌وره‌ی به‌رده‌كه‌وێت. جێبه‌جێكردنی ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه ئه‌ركمانه".
تێرێزا مای باسی له ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌گه‌ری ره‌تكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی برێكسیت-ی كرد له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه و گوتی: "ئه‌گه‌ری زۆره په‌رله‌مان ئیفلیچ بێت به شێوه‌یه‌ك رێگا ده‌كرێته‌وه له‌به‌رده‌م جێبه‌جێ نه‌كردنی برێكسیتدا".
چاودێرانی سیاسی پێیان وایه، تێرێزا مای به‌گوتنی ئه‌وه‌ی كه ناتوانێت برێكسیت جێبه‌جێ بكات، هه‌وڵ ده‌دات پشتگیریی لایه‌نگرانی برێكسیت بۆ رێككه‌وتنه‌كه‌ی خۆی به‌ده‌ست بهێنێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نزیكه‌ی 100 په‌رله‌مانتاری موحافزكار كه تێرێزا مای سه‌ركردایه‌تییان ده‌كات، له ده‌نگدانه‌كه‌ی سبه‌یدا ده‌نگی دژ (ره‌تكردنه‌وه) به‌كاربهێنن.
10 په‌رله‌مانتاری پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی ئێرله‌ندای باكووریش رایانگه‌یاندبوو كه ده‌نگی دژ (ره‌تكردنه‌وه) به‌كارده‌هێنن.
سیاسه‌ته‌كانی تێرێزا مای له‌باره‌ی برێكسیته‌وه، تا ئه‌مڕۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی زیاتر له 10 وه‌زیری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.پەرلەمانی بەریتانیا لە رێگەی دوو بڕیارەوە کە هەفتەی پێشوو دەریکردبوون، ئەو بوودجەیەی سنووردارکردبوو کە حکوومەت بۆ برێگسیتی بێ رێککەوتنی تەرخانکردبوو، هەروەها ئەو ماوەیەی بۆ سێ رۆژ دابەزاندبوو کە تێرێزا مای دەتوانێت بە مەبەستی سازشی نوێ لە دانوستانەکاندا لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا، بەکاری بهێنێت.
پەرلەمان لە رێگەی ئەو بڕیارانەوە، دەستپێشخەریی حکوومەتەکەی تێرێزا مای لە پرۆسەی برێگسیتدا سنووردارکردبوو، بەو شێوەیەش رێژەیەکی زۆری کۆنترۆڵی پرۆسەیەکی خستبوویەوە ژێر دەستی خۆی.
مانگی رابردوو لە چرکە ساتەکانی کۆتاییدا، دەنگدان لەسەر ئەو رێککەوتنەی حکوومەتی بەریتانیا لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپادا سەبارەت بە برێگسیت ئەنجامیدابوو، بۆ ماوەی مانگێک دواخرابوو.
لە هەفتەی رابردووەوە پەرلەمان دەستی بە تاوتوێکردنی رێککەوتنەکە کردووە و بڕیارە سبەینێ ئێوارە رێککەوتنی جێهێشتنی یەکێتیی ئەورووپا لە لایەن بەریتانیاوە، کە لە لایەن حکوومەتی لەندەنەوە لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا ئەنجامدراوە، بخرێتە دەنگدانەوە بەمەستی پەسەندکردن.
ئەگەر بێت و رێککەوتنەکە پەسەند بکرێت، رۆژی ٢٩ی ئازار بەریتانیا بە فەرمیی لە یەکێتیی ئەورووپا دەچێتە دەرەوە. ئەگەر بێت و رێککەوتنەکە لە پەرلەمان رەتبکرێتەوە، ئەوا ژمارەیەک ئەگەر دێنە بەرباس لە بەریتانیا کە هەریەک لە هەڵبژاردنی پێشوەخت و ئەنجامدانی ریفراندۆمێکی نوێ لە خۆدەگرن.
بەریتانیا لە ریفراندۆمێکدا کە رۆژی ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ئەنجامیدابوو، بڕیاری جێهێشتنی یەکێتیی ئەورووپای دابوو.