Hasan Esen
10 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2020
له‌نده‌ن – AA
به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتنه "بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه"، به‌ریتانیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له داهاتوودا و بازرگانی نێوانیان تا رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بن له دانوستان، به‌ڵام هێشتا "ناكۆكی زۆر" له‌نێوانیاندا هه‌یه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسۆن به مه‌به‌ستی ره‌واندنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان سه‌ردانی بڕۆكسلی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئورسولا ڤۆن دێر لێیهن كۆبۆوه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند كه هه‌ردوولا له‌باره‌ی به‌ربه‌سته‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگیان ئه‌نجامداوه و نووسیوویه‌تی "له‌نێوان هه‌ردوولادا ناكۆكی گه‌وره هه‌یه و نازاندرێت ئه‌و ناكۆكییانه ده‌ڕه‌وێندرێنه‌وه یان نا. هه‌ردوولا بڕیاریان داوه دانوستانه‌كان به‌رده‌وام بن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه بۆریس جۆنسۆن نایه‌وێت رێككه‌وتنێك بكات كه تاقی نه‌كراوه‌ته‌وه و هه‌ردوولاش رێككه‌وتوون كه پێویسته تا رۆژی یه‌كشه‌ممه "بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بده‌ن".