Ömer Tuğrul Çam
15 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2021
برۆكسل-AA
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆرێڵ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بێلاڕووس، ڤلادیمیر ماكه‌ی كۆبوویه‌وه و داوای كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ر سنووری پۆڵه‌ندان و خوازیارن بچنه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رێگه به دامه‌زراوه مرۆییه‌كان بدرێت بچنه ناوچه‌كه.
جۆزێپ بۆرێڵ له هه‌ژماری خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاشكرای كرد، له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر ماكه‌ی كۆبووه‌ته‌وه.
بۆرێل ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له‌گه‌ڵ ماكه‌ی دۆخی مرۆیی هه‌ستیاری سه‌ر نسووری بێلاڕووس-پۆڵه‌ندایان تاوتوێ كردووه و رایگه‌یاندووه: "پێویسته ژیانی مرۆڤه‌كان بپارێزرێت و رێگه به چوونه ژووره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی هاوكاریی مرۆیی بدرێت".
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش باسی له‌وه‌ش كردووه، دۆخی سه‌ر سنوور مایه‌ی قبوڵ كردن نییه و به پێویستی زانیوه خه‌ڵك وه‌ك چه‌ك به‌كار نه‌هێنرێن.