Muhammed Emin Canik
15 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2021
بۆینس ئایرس - AA
له ئه‌رجه‌نتین پرۆسەی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان كۆتایی هات كه زیاتر له ٣٤ ملیۆن ده‌نگده‌ر چوونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ دیاریكردنی ئه‌ندامانی نوێی كۆنگرێس.
دادگای هه‌ڵبژاردنی نه‌ته‌وه‌یی، كۆتایی هاتنی پرۆسەی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی راگه‌یاند كه تیایدا ئه‌ندامانی میكانیزمی بڕیاردانی وڵات كه كۆنگرێسه دیاریی كران، به‌و پێیه‌ش له كۆی ٧٢ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی باڵی سه‌ره‌وه‌ی كۆنگرێس ٢٤یان و له كۆی ٢٥٧ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی كه باڵی خواره‌وه‌ی كۆنگرێسه ١٢٧یان هه‌ڵبژێردران.
ئه‌و دەنگدەرانەی له بۆینس ئایرسی پایته‌خت ده‌نگیان دا، سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوان.
ئیناکی ڤیلازکۆ-ی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ، ئاماژه‌ی به‌وه کرد کە سیاسەتی وڵات پێویستی به گۆڕانه و گوتی: "ئەگەر ته‌ماشای کۆنگرێس بکەین، له‌و باوەڕهدام کە كاره‌كان له‌سه‌ر رێچكه‌ی خۆیان نین، له‌به‌رئه‌وه كارێكی باشه له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه بۆچوونه‌كان به‌یان بكه‌ین. به گشتیی هه‌موو وڵات وا بیر ده‌كه‌نه‌وه. من له پێناو گۆڕانكاری ده‌نگمداوه".
لاورا گاردۆزۆ-ی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كه گوتی: "له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌نجامێكی باشی هه‌بێت بۆ هه‌مووان. ده‌مه‌وێت ئاینده‌مان باشتر بێت، ئه‌و مووچه‌یه‌ی وه‌ریده‌گرین به‌ش بكات و ناچاری په‌یڕه‌وكردنی سك گوشین نه‌بین. سه‌ره‌ڕای ئه‌و كاره زۆره‌ی ده‌یكه‌م ئه‌وه‌ی ده‌ستم ده‌كه‌وێت به‌شم ناكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌نیا یه‌ك منداڵیشم هه‌یه".
هاووڵاتییه‌كی دیكه به‌ناوی ماریا كه ته‌مه‌نی ٧٢ ساڵه، ره‌خنه‌ی له حكوومه‌ت گرت و باسی له‌وه كرد كه به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان گۆڕانكاری گه‌وره روونادات، بۆ گۆڕانكاری گه‌وره پێویسته حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌لبێرتۆ فێرناندێز بگۆڕێت.