Hakan Çopur
15 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2021
واشنتۆن – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌نتۆنی بلینكن له میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پۆڵه‌ندا، زبێگنیو راو، بێلاڕووس و رووسیای به به‌رپرسیار زانی له كێشه‌ی سنووری نێوان پۆڵه‌ندا و بێلاڕووس.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، نێد پرایس له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌وه رایگه‌یاند كه ئه‌نتۆنی بلینكن به‌ڕوونی رایگه‌یاندووه كه ئه‌مریكا سه‌ركۆماری بێلاڕووس، ئه‌لێكسانده‌ر لوكاشینكۆ و رووسیا به به‌رپرسیار ده‌زانێت له كێشه‌ی كۆچبه‌ران له‌سه‌ر سنووری نێوان بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "كاره‌كانی رژێمی لوكاشینكۆ له كاتێكدا هه‌ڕه‌شه‌كان بۆسه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه زیاتر ده‌بن به‌مه‌به‌ستی لابردنی سه‌رنجه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی رووسیا له‌سه‌ر سنووری ئۆكراینا ده‌یاننێت بۆ جێگایه‌كی تر".
ئه‌نتۆنی بلینكن هه‌روه‌ها داكۆكی له‌وه كردووه كه بێلاڕووس "كۆچبه‌ران بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كار ده‌هێنێت" و هۆشداریشی داوه له‌وه‌ی كه خۆرئاوا له‌وانه‌یه سزا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته و رووسیادا بسه‌پێنێت.