Safvan Allahverdi,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
26 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2019
واشنتۆن - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ، سه‌باره‌ت به كڕینی سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی S-400 له رووسیا له‌لایه‌ن توركیاوه، رایگه‌یاند: "ره‌نگه سزای دیكه بسه‌پێنرێن. به‌روونی ئێمه ده‌مانه‌وێت S-400ه‌كان نه‌خرێنه گه‌ڕ، ئامانجمان ئه‌مه‌یه".
مایك پۆمپیۆ سه‌باره‌ت به كڕینی سیستمی S-400 له رووسیا له‌لایه‌ن توركیاوه و سزا گریمانه‌كراوه‌كان، روونكردنه‌وه‌ی دایه كه‌ناڵی بلومبێرگی وڵاته‌كه‌ی.
پۆمپیۆ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیان له‌وباره‌یه‌وه درێژه‌ی هه‌یه و چالاككردنی S-400ی كه وه‌رگرتنی له‌لایه‌ن توركیاوه ده‌ستیپێكردووه، به "هه‌نگاوێك كه مایه‌ی قبووڵ كردن نییه" ناوبرد.
باسی له‌وه‌شكردووه، له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا ده‌سته‌به‌ری ده‌ركردنی توركیایان له پرۆگرامی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی F-35 كردووه و رایگه‌یاند: "ره‌نگه سزای دیكه بسه‌پێنرێن. به‌روونی ئێمه ده‌مانه‌وێت S-400ه‌كان نه‌خرێنه گه‌ڕ، ئامانجمان ئه‌مه‌یه".
پۆمپیۆ باسی له‌وه كرد كه ماوه‌یه‌كی زۆره به ئه‌نقه‌ره ده‌ڵێن S-400 و F-35 ناگونجێن و، گوتی: ''به‌شێكی ئه‌و سیستمه (S-400)یان وه‌رگرتووه، ده‌مانه‌وێت توركه‌كان دووباره چاو به‌وه‌دا بخشێننه‌وه''.
هاوكات لیندسی گراهام كه یه‌كێكه له سیناتۆره دیاره‌كانی كۆماریخوازه‌كان، له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر، سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كه رایگه‌یاند: ''ده‌بێت رێگه‌یه‌ك بدۆزینه‌وه كه به‌ر به زیان گه‌یاندن بگرێت له په‌یوه‌ندییه‌كانمان كه له ئه‌نجامی چالاككردنی S-400 له‌لایه‌ن توركیاوه دروست ده‌بێت. له روانگه‌ی ده‌ستكه‌وت به ده‌ستكه‌وت له توركیا ده‌ڕوانین نه‌ك شكست به شكست. ئومێده‌وارم له‌گه‌ڵ توركیای هاوپه‌یمانماندا دانوستان بكه‌ین له‌باره‌ی رێككه‌وتنی بازرگانی ئازاد و، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزتر دروست بكه‌ین''.
گوتیشی: '' ئه‌وه ئابوورییمان یه‌كده‌خات و بۆ هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ش به‌واتای ده‌ستكه‌وت به ده‌ستكه‌وت دێت''.