Ali Cura
16 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2020
مینسك – AA
له خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێی بێلاڕووس كه له دژی ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه‌چوو، زیاتر له ٧٠٠ كه‌س برینداربوون.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی بێلاڕووس، ئۆڵگا چهمۆدانۆڤا رایگه‌یاند كه دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی بانگهێشتنامه‌یه‌ك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی له ٣٥ شوێنی جیاواز له سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌ی خۆپیشاندانی نایاسایی ئه‌نجامدراوه.
چهمۆدانۆڤا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ژماره‌ی خۆپیشانده‌ر و كاره‌كانیان كه‌میكردووه و پۆلیس رێوشوێنی پێویست ده‌گرێته به‌ر بۆ هێنانهوهدی سه‌قامگیری و ئاسایش.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به‌هۆی پێشێلكردنی یاساكانی رێكخستنی خۆپیشاندان زیاتر له ٧٠٠ كه‌س ده‌ستگیركراون و تا دادگاییدهكرێن به ده‌ستگیركراوی ده‌هێڵدرێنه‌وه.