Mustafa Deveci
16 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2020
قودس- AA
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا له ئیداره‌ی ئیسرائیل ده‌كات واز له پلانی دروستكردنی یه‌كه‌ی جوله‌كه‌نشینی دیكه بهێنێت به شێوه‌یه‌كی نایاسایی له ناوچه‌ی جیوات حاماتۆس كه ده‌كه‌وێته قودسی رۆهه‌ڵاتی داگیركراو.
رێكخه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، نیكۆڵای میادهنۆڤ نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له ده‌ستپێكردن به پێدانی ته‌نده‌ر بۆ درووستكردنی هه‌زار و ٢٥٧ یه‌كه‌ی دیكه‌ی جوله‌كه‌نشین له ناوچه‌ی جیوات حاماتۆس كه ده‌كه‌وێته قودسی رۆهه‌ڵاتی داگیركراو.
نیكۆڵای میادهنۆڤ له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بنیاتنانی یه‌كه‌ی جوله‌كه‌نشین له قودسی رۆژهه‌ڵات و كه‌ناری رۆژئاوا دژی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، داوای له ئیداره‌ی ئیسرائیل كرد واز له پڕۆژه‌ی بنیاتنانی یه‌كه‌ی دیكه بهێنێت له جیوات حاماتۆس.