Hussein Mahmoud Ragab Elkabany,Said İbicioğlu,Muhammet Ali Kemal,Ramal Abdullah Mahmood
11 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2019
قاهیره- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ رایگەیاند، له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی "هاوپه‌یمانیی ستراتیژیی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" درووستبكه‌ن كه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هه‌ریه‌ك له میسر، ئوردن و وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو، پێكه‌وه كۆده‌كاته‌وه.
له میانی گوتارێكدا له زانكۆی ئه‌مریكی له قاهیره، مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاند: "له‌پێناو خۆشگوزه‌رانیی هاوبه‌ش له ئاینده‌دا، ژماره‌یه‌ك هاوبه‌شیی پێكده‌هێنین. بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه باشتر بێت، پێویسته ركابه‌رییه‌كانی پێشوو كۆتاییان بێت".
پۆمپیۆ ئاشكرایكرد ئیداره‌ی ئه‌مریكا به‌مه‌به‌ستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جددیترین هه‌ڕه‌شه‌كان له ناوچه‌كه و پشتیوانییكردن له هاریكاریی ئابووریی و وزه، له هه‌وڵی دامه‌زراندنی "هاوپه‌یمانیی ستراتیژیی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست"دایه.
راشیگه‌یاند: "ئه‌م هه‌وڵه ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو و میسر و ئوردن كۆده‌كاته‌وه. ئه‌مڕۆ ئێمه خوازیارین بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی ستراتیژیی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و پته‌وبوون بچێت، ئه‌م وڵاتانه هه‌نگاوی داهاتوو بهاوێژن.
پۆمپیۆ سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهوی بۆ عومان كه وڵاتێکی كه‌نداوه، وه‌بیرهێنایه‌وه و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه پهیوهندییگهلی نوێ ته‌نانه‌ت نه‌ده‌توانرا له داهاتوویه‌كی نزیكدا به خه‌یاڵیشدا بێن، ره‌گیان داكوتاوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ردوام ده‌بن له پشتیوانییكردنی هێزی سه‌ربازیی ئیسرائیل له ناوچه‌كه و رایگه‌یاند: "ئه‌مریكا پشتیوانیی ته‌واوی مافی به‌رگریی له خۆكردنی ئیسرائیل له‌به‌رامبه‌ر سه‌ركێشیی دوژمنكارانه‌ی رژێمی ئێران‌دا ده‌كات. به‌رده‌وام ده‌بین له‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه بكه‌ین كه ئیسرائیل خاوه‌نی توانایه‌كی سه‌ربازیی بێت له بتوانێت مكوڕانه ئه‌م كاره ئه‌نجامبدات".
پۆمپیۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئێران تاكو له‌و كارانه‌ی ئێستای به‌رده‌وام بێ هیچ كاتێك گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ست به ئه‌منیه‌ت ناكه‌ن و سه‌قامگیری ئابووری وه‌دی نایه‌ت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه وڵاته‌كه‌ی به توندترین شێوه سزای ئابووری به سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه كه له مێژوودا وێنه‌ی نه‌بیندراوه و تاكو ئێران وه‌ك وڵاتێكی ئاسایی هه‌ڵسوكه‌وت نه‌كات ئه‌و سزایانه زیاد ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن.
پۆمپیۆ بێناوهێنان ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا باراك ئۆباما و ئیداره‌كه‌ی گرت و گوتی: "بیرتان نه‌چێ لێره له‌و شارهدابوو، ئه‌مریكییه‌كی دیكه پێی گوتن ئیسلامی توندڕه‌و له ئایدۆلۆژیای تیرۆر سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه. رایگه‌یاند كه ١١ی ئهیلوول رێگه‌ی خۆش كردووه بۆ وازهێنانی وڵاته‌كه‌م له پرهسنیپهكانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پۆمپیۆ له ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه تا ئێستا دووه‌م جاره گه‌شت بۆ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نجام بدات و پێده‌چێت له دوای ئوردن، عێراق و میسر سه‌ردانی سعوودیه، قه‌ته‌ر، ئیمارات، به‌حرێن، عوممان و كوێتیش بكات.