Serkan Eruysal,Muhammet Ali Kemal
11 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2019
بوخارست - AA
رۆمانیای ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، له‌دوای نه‌مسا سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌م خوله‌ی كۆنسه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپای وه‌رگرت.
رێوڕه‌سمی راده‌ستكردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆنسه‌ی یه‌كێتییه‌كه به به‌شداریی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له بوخارستی پایته‌ختی رۆمانیا به‌ڕێوه‌چوو.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، یان كڵۆد یهنكهر، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، ئه‌نتۆنیۆ تایانی، سه‌رۆكی كۆنسه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، دۆناڵد تۆسك، سه‌ركۆماری رۆمانیا، كڵاوس ئایۆهانیس، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی رۆمانیا، كالین پۆپێسكو تاریسیانو و سه‌رۆكوه‌زیرانی رۆمانیا، ڤیۆریكا دانسیڵا به‌شدارییان كرد.