reva haci
11 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2019
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا نانسی پیلۆسی رایگه‌یاند كه ئیداره‌ی ئه‌مریكا وه‌ك پێویست كاردانه‌وه‌یان نه‌بووه به‌رامبه‌ر كوشتنی رۆژنامه‌نووسی سعوودی جه‌مال خاشقچی و گوتی، ''ئه‌گه‌ر بڕیارمان دابێت كه به‌رژه‌وه‌ندی بازرگانی له روونكردنهوهكانمان و كرده‌وه‌كانماندا باڵابێت، مانای وایه هه‌موو به‌هایه‌كی ئه‌خلاقیمان له‌ده‌ست داوه''.
له نێو كۆنگرێسی ئه‌مریكادا یادی ١٠٠ رۆژه‌ی كوشتاری رۆژنامه‌نوسی سعوودی جه‌مال خاشقچی كرایه‌وه.
له مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌كه‌دا نانسی پیلۆسی و ده‌یان ئه‌ندامی كۆنگرێس و رۆژنامه‌نووس و چالاكوان به‌شداربوون.
له گوته‌یه‌كیدا پیلۆسی باسی له ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری كرد و ره‌خنه‌ی له هه‌ڵوێستی ئیداره‌ی ئه‌مریكا گرت له‌هه‌مبه‌ر دۆسیه‌ی كوشتنی خاشقچیدا.
پیلۆسی گوتی ''ئه‌گه‌ر بڕیارمان دابێت كه به‌رژه‌وه‌ندی بازرگانی له روونكردنهوهكانمان و كرده‌وه‌كانماندا باڵابێت، مانای وایه هه‌موو به‌هایه‌كی ئه‌خلاقیمان له‌ده‌ست داوه''.
پیلۆسی كوشتاری خاشقچی به ''وه‌حشه‌تگه‌ریی'' ناوزه‌د كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كۆنگرێس سوور بێت له‌سه‌ر ئاشكرا كردنی زانیارییه‌كان و لێپرسینه‌وه له ئه‌نجامده‌رانی كوشتاره‌كه.