Zehra Ulucak,1 23
11 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا سه‌ره‌ڕای ناڕوونییه‌كان له‌باره‌ی رۆژژمێری كشانهوهوه، ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و فه‌رمانه‌ی له‌كانوونی یه‌كه‌مدا له‌لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه دراوه، درێژه به پلانی كشاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م سه‌ربازه‌كانیان له سووریا ده‌ده‌ن.
رۆژنامه‌ی ۆڵ ستریت جۆرناڵ، هه‌واڵێكی له‌ژێر ناونیشانی "پێنتاگۆن، پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌بات" بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو رۆژنامه‌وان، نانسی یوسف و دیۆن نیسێنباوم-ه‌وه ئاماده‌كراوه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له گوته‌كانی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی، جۆن بۆڵتن كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی توركیای كردووه، كراوه كه رایگه‌یاندبوو "تا ئه‌و كاته‌ی توركیا به‌ڵێنی ئه‌وه ده‌دات هاوبه‌شه كورده‌كانی ئه‌مریكا نه‌كاته ئامانج، ئه‌مریكا سووریا جێناهێڵێت" و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و گوتانه‌دا كاربه‌ده‌ستێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه "هیچ شتێك نه‌گۆڕاوه و ئێمه فه‌رمان له بۆڵتن وه‌رناگرین".
كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه سه‌باره‌ت به‌كشانه‌وه له سووریا پێنتاگۆن فه‌رمانێكی نوێی وه‌رنه‌گرتووه و تا ئه‌و كاته‌شی كه فه‌رمانێكی نوێی پێده‌گات، درێژه به جێبه‌جێكردنی پلانی كشانه‌وه‌كه ده‌ده‌ن.
له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه ژماره‌یه‌كی زۆر له یه‌كه وشكانییه‌كان به‌مه‌به‌ستی هاوكارییكردنی كشانه‌وه‌كه، ئاڕاسته‌ی سووریا كراون و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك كه‌شتیی به سه‌رۆكایه‌تیی كه‌شتی هێرشبه‌ری USS Kearsarge به‌مه‌به‌ستی پارێزگارییكردن له‌و یه‌كانه‌ی كه ده‌كشێنه‌وه به‌ره‌و سووریا جووڵاون. ئاماژه بهوهشدهكرێت ژماره‌یه‌ك یه‌كه كه ئه‌ركیان هاوكارییكردنی كشانه‌وه‌یه‌كی گریمانه‌كراوه، له ئێستادا له كوێت و بنكه‌ی ئاسمانیی ئه‌سه‌د له خۆرئاوای عێراق بوونیان هه‌یه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا سه‌رنج بۆ ئه‌وه راكێشراوه مانگی رابردوو چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی به سه‌ر پلانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپدا هاتوون، به‌هۆی لێكتێنه‌گه‌یشتنی كۆشكی سپی، پنتاگۆن و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌باره‌ی رێككه‌وت و هه‌لومه‌رجی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له سووریا له مانگی رابردوودا گۆڕانكاری به‌سه‌ر پلانی تره‌مپدا هات بۆ كشانه‌وه.
ۆڵ ستریت جۆرناڵ تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وێرای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریكی رایانگه‌یاند له چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا هه‌موو هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده ده‌بن بۆ كشانه‌وه له سووریا، دوای دروستبوونی ژماره‌یه‌ك نیگه‌رانی، سوپای ئه‌مریكا داوای كرد بۆ كشانه‌وه له سووریا ماوه‌یه‌كی وه‌ك چوار مانگیان پێ بدرێت. به پێی هه‌واڵه‌كه ئیداره‌ی ئه‌مریكا رێككه‌وتی كشانه‌وه وه‌ك به كراوه‌یی هێڵدراوه قبوڵ ده‌كات.
به‌رپرسێكی ئه‌مریكی رایگه‌یاندووه: "یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی به‌هێز و هه‌ماهه‌نگ له سووریا ده‌كشێنه‌وه به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌وڵ ده‌درێت ئه‌و هێزانه‌ی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كان له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ده‌جه‌نگن نه‌كه‌ونه مه‌ترسییه‌وه. وه‌ك سه‌رۆك گوتی رێككه‌وتێكی یهكلاییكراوه نییه بۆ گه‌ڕانه‌وه (كشانه‌وه)ی هێزه‌كان".
دوو به‌رپرسی به‌رگری به رۆژنامه‌كه‌یان راگه‌یاندووه "له ئه‌گه‌ری روونبوونه‌وه‌ی ورده‌كارییه‌كانی پلانی كشانه‌وه‌دا ئه‌وا فه‌رمانی ئاراسته‌كراوی پنتاگۆن بۆ كشانه‌وه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت".
به‌رپرسه‌كان سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه راكێشاوه كه فه‌رمانی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازان رێككه‌وتێكی له‌خۆ نه‌گرتووه ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تێكی كشۆك (مه‌تاتی) بۆ سوپا ده‌ڕه‌خسێنێت.
راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی لە كۆشكی سپی، جۆن بۆڵتۆن له سه‌ردانه‌كه‌ی ٦ی ئه‌م مانگه‌دا بۆ ئیسرائیل به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆ له‌باره‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا رایگه‌یاند كه توركیا پابه‌نده به مه‌رجه‌كانی دڵنیاییدان له ئاسایشی "شهڕکەره كورده‌كان" كه مه‌به‌ستی رێكخراوی رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه بوو و شكستهێنان به رێكخراوی تیرۆریستی داعش.