Kasım İleri
22 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2021
واشنتۆن – AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بیلکن رایگەیاند "بەردەوامیدان بە ھەماھەنگیمان لەگەڵ تورکیای ھاوپەیمان لە میانی کارە لە پێشینە ھاوبەشەکانمان زۆر گرنگە".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بیلکن لە بارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لە ھەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر رایگەیاند "ئەمڕۆ بە تەواوی لە کاتی خۆیدا دەرفەتی قسەکردنم لەگەڵ مەولود چاوشئۆغڵو ھەبوو. بەردەوامیدان بە ھەماھەنگیمان لەگەڵ تورکیای ھاوپەیمان لە میانی کارە لە پێشینە ھاوبەشەکانمان زۆر گرنگە. ھەروەھا پشتیوانی خۆیشم خستە روو بۆ دانوستانە بونیادنەرەکان لەگەڵ یۆنان. جەختم لەسەر گرنگی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ کردەوە".
لای خۆیشیەوە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، نێد پرایس راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە کە تیایدا ھاتووە: "ھەردوولا لەبارەی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان لە سووریا و ئەفغانستان و ھەماھەنگی نێوان ئەمریکا و تورکیا دواون".
پرایس ئاماژەی بەوەیش داوە کە بلینکن جەختی لەسەر بەردەوامی پشتیوانییەکانی کردووەتەوە بۆ دانوستانەکانی نێوان ھەردوو وڵاتی ئەندام لە ناتۆ تورکیا و یۆنان.