Kasım İleri
04 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2021
واشنتۆن – AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن نیگەرانی خۆی لە ھێرشی داعش بۆ سەر مەخموور دەربڕی کە تیایدا ١٠ پێشمەرگە و سێ ھاووڵاتیی مەدەنی گیانیان لەدەست دا.
لەمبارەیەوە بلینکن راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە کە تیایدا ھاتووە: "ئەمریکا بە قوڵی نیگەرانە لە زیادبوونی ھێرشەکانی داعش لە سەرتاسەری عێراق لە سەروویانەوە ھێرشەکەی دوێنێ بۆ سەر قەزای مەخموور کە تیایدا ١٠ پێشمەرگە و سێ ھاووڵاتیی مەدەنی گیانیان لەدەست دا.
پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری ئەوانە دەکەین کە لە ھێرشەکەدا گیانیان لەدەست دا".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوەیش کردەوە کە وڵاتەکەی لە میانی ھەوڵەکان بۆ شکستھێنانی یەکجارەکی بە داعش بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق.