Alaa Mohamed Aboueleinin Aly
22 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2021
رامەڵڵا - AA
سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستینی، مەحموود عەباس و شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیر دوواین پێشهاتەکانی فەڵەستینیان تاوتوێ کرد.
بە پێی هەواڵێک کە لە ئاژانسی فەڕمی فەڵەستین WAFAدا بڵاوکراوەتەوە، عەباس و شا سەلمان پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە.
شا سەلمان دڵنیاییدا لە نەگۆڕی هەڵوێستی وڵاتەکەی لە پشتیوانی کردنی گەلی فەڵەستین و دۆزە رەواکەی و، باسی لەوە کرد کە سعوودیە هەمیشە لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و وڵاتانی پەیوەندیداردا هەوڵیداوە بۆ راگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیلی داگیرکەر بۆ سەر گەلی فەڵەستین و پیرۆزییەکان.
هەروەها شا سەلمان باسی لەوە کرد کە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی، فەیسەڵ بن فەرحان-ی راسپاردووە بۆ درێژەدان بە پشتیوانی کردن لە دۆزی فەڵەستین لە چوارچێوەی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامیی، نەتەوە یەکگرتووەکان و لایەنە کاریگەرەکاندا.
لای خۆیەوە، موحموود عەباس سوپاسی هەڵوێستی پشتیوانکاری سعوودیەی کرد و باسی لەوە کرد کە ئەو هەڵوێستەی ریاز مێژوویی و شەرەفمەندانەیە.
بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززەی داگیرکراو کە ١٠ی ئایار دەستیان پێکرد و بە رێککەوتن لەگەڵ حەماس کۆتایی هات، ٢٤٨ فەڵەستینی گیانیان لەدەستدا.