Mazın Asad
06 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2016
وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە رایگەیاند ئەمساڵ ملیۆنێک و ١٩٥ ھەزار کەس بۆ جێبەجێکردنی فەریزەی حەج بە خاکە پیرۆزەکان گەیشتوون.
بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی پاسپۆرتی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی فەریزەی حەج تاوەکو ئێوارەی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٦، ملیۆنێک و ١٩٥ ھەزار و ٧٠٠ کەس بۆ سعوودیە ھاتوون کە ملیۆنێک و ١٢٣ ھەزار کەس بە رێگەی ئاسمانی و ٦٠ ھەزار کەس بە رێگەی وشکایی و ١٢ ھەزار کەسیش بە رێگەی دەریایی گەیشتوون.
پێشبینی دەکرێت ژمارەی ئەو کەسانەی لە دەرەوەی سعوودیە بۆ جێبەجێکردنی فەریزەی حەج بۆ ئەو وڵاتە ھاتوون، نزیکەی ملیۆنێک و ٥٠٠ ھەزار کەس بێت.