Şerife Çetin,Hemın Othman Mohammed
25 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2018
بڕۆكسل - AA
ئەنجوومەنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه راگه‌یه‌ندراوی سیاسیی په‌سه‌ندكردووه كه جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و په‌یوه‌ندییه‌كانی داهاتوو دیاریی ده‌كات و داوای له كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا كرد هه‌نگاوه پێویسته‌كان بگرێته‌به‌ر.
له ده‌ره‌نجامی ئه‌و راگهیەندراوهی کە له چوارچێوه‌ی لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا په‌سه‌ند كرا، باس له‌وه كراوه كه ئەنجوومەنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی په‌سه‌ند كردووه كه جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا و باكووری ئیرله‌ندا له یه‌كێتییه‌كه ده‌ستبه‌ر ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوا له كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا كراوه هه‌نگاوه پێویسته‌كان بگرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه بكرێت رێككه‌وتنه‌كه تا ٣٠ی ئاداری ٢٠١٩ بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه كه ئەنجوومەنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه سیاسییه‌ی په‌سه‌ندكردووه كه چوارچێوه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه دیاریی ده‌كات كه له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا و باكووری ئیرله‌ندا بنیاتده‌نرێت، هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پێداگره له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی په‌یوه‌ندییه‌كی "نزیك ئه‌وه‌نده‌ی بگونجێت" له داهاتوودا له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا.