Ata Ufuk Şeker,Yusuf Hatip,Hemın Othman Mohammed
25 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2018
بڕۆكسل - AA
سه‌ركرده‌ی 27 وڵاتی ئه‌ندام لە یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، دۆكیۆمێنتێكی راگه‌یه‌ندراوی سیاسی‌یان په‌سه‌ندكرد كه رێككه‌وتنی برێكسیت و داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا دیاریی ده‌كات.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، دۆناڵد توسك له لێدوانێکیدا له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند "27 وڵاتی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دۆكیۆمێنتی راگه‌یه‌ندراوی سیاسی‌یان په‌سه‌ندكرد كه رێككه‌وتنی جیابوونه‌وه و داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كان یه‌كێتیی ئه‌ورووپا-به‌ریتانیا دیاریی ده‌كات".
رێككه‌وتنه‌كه دوای نزیكه‌ی 40 خولهك له ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌كه واژووكرا.
ده‌قی رێككه‌وتنی جیابوونه‌وه كه له لایه‌ن دانوستانكارانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و به‌ریتانیاوه ئاماده‌كراوه، پێشبینی ده‌كرێت ده‌سته‌به‌ری یاسایی هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه بكات كه له ئه‌نجامی برێكزیت دێنه ئاراوه.
به‌و دۆكیۆمێنتی راگه‌یه‌ندراوه سیاسییه‌ی په‌سه‌ندكراوه داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دیاری ده‌كرێت.