Şerife Çetin,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
12 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2017
برۆكسل - AA
پێنجه‌مین خولی دانوستانه‌كان سه‌باره‌ت به جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كۆتاییهات.
دوای ته‌واوبوونی دانوستانه‌كان كه رۆژی دووشه‌ممه ده‌ستیان پێكرد، گه‌وره دانوستانكاری برێكزیتی كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، مایكڵ بارنیه و وه‌زیری برێكزیتی به‌ریتانیا، ده‌یڤد داڤیس، بۆ راگه‌یاندن دووان.
بارنیه باسی له‌وه كرد كه سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێریزا مای، مانگی رابردوو له گوتارێكیدا له فلۆرانسا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه دانوستانه‌كان تاودانیان به‌خۆوه بینیوه و، گوتی: "به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه له پێنجه‌مین خولی دانوستانه‌كاندا هه‌نگاوی گه‌وره ههڵنهنرا".
بارنیه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له لوتكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا كه هه‌فته‌ی داهاتوو رێكده‌خرێت، پێشكه‌وتنی پێویست به‌ده‌ستنه‌هاتووه بۆ چوونه ناو هه‌نگاوی داهاتووه‌وه و، گوتی: "پێموایه كه ته‌نیا به ئیراده‌ی سیاسیی پیشكه‌وتنی پێویست له ماوه‌ی دوو مانگدا ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت".
هاوكات بارنیه باسی له‌وه كرد كه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ریتانیا روونكردنه‌وه‌یه‌كی روونی سه‌باره‌ت به به‌رپرسیارێتییه داراییه‌كان نه‌داوه له‌باره‌ی رێككه‌وتنی دارایی له دانوستانه‌كاندا ته‌نیا تیشك خراوه‌ته سه‌ر بابه‌ته ته‌كنیكییه‌كان، گرنگه 28 ئه‌ندامه‌كه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌یه‌كه‌وه به‌رپرسیارێتییه داراییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.
گوتیشی: "دانوستانه‌كان به بنبه‌ست گه‌یشتوون. ئه‌وه زۆر نیگه‌ران به‌خشه. ئیمه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نین به‌ریتانیا سازش بكات ".
وه‌زیری به‌ریتانیا بۆ كاروباری جیابوونه‌وه له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا داڤیس رایگه‌یاند، له مانگی حوزه‌یرانه‌وه كه دانوستانه‌كان ده‌ستیانپێكردووه، به‌ره‌وپێشچوونی باش تۆماركراوه و پێویسته پشتگوێ نه‌خرێت.
داڤیس راشیگه‌یاندووه كه شانشینی یه‌كگرتوو له دانوستانه‌كاندا هه‌ڵوێستێكی به‌رژه‌وه‌ندیخواز نیشانده‌دات و گوتی، "پێویسته سه‌باره‌ت به ئاینده قسه بكه‌ین. ئێمه ئاماده‌ین بۆ گفتوگۆکردن بەمەبەستی تاوتوێكردنی ئاینده‌مان".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه شانشینی یه‌كگرتوو كار بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی گرێنتی یاسایی بۆ مافی هاووڵاتیبوون ده‌كات و رایگه‌یاند، له‌پێناو پاراستنی مافی هاووڵاتییانی یەكێتیی ئه‌ورووپا له به‌ریتانیا، چه‌ند هه‌موارێك بۆ یاساكانی به‌ریتانیا زیاد ده‌كرێت.
بڕیاره له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی دوو رۆژه‌ی لووتكه‌ی كۆنسه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه بڕیاره 19ی تشرینی یه‌كه‌م ده‌ستپێبكات، به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی دانوستان تاوتوێ بكرێت كه ئایا به‌ره‌وپێشچوونی پێویست تۆماركراوه بۆ ئه‌وه‌ی دانوستانه‌كان بچنه قۆناغی دووه‌مه‌وه یان نا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی كۆنسه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دۆناڵد توسك سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاندبوو، پێی وایه لایه‌نه‌كان ناتوانن به‌ر له مانگی كانوونی یه‌كه‌م به‌ره‌وپێشچوونی پێویست تۆمار بكه‌ن.