سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا لووتكه‌یه‌ك له‌سه‌ر برێکسیت رێكده‌خه‌ن
- سەرۆکی ئەنجوومەنی یه‌كێتیی ئەورووپا، دۆناڵد توسك: "به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی رێككه‌وتنی برێکسیت و به فه‌رمیكردنی له 25ی تشرینی دووه‌مدا لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا سازده‌كرێت".
Brussels Hoofdstedelijk Gewest
بڕۆكسل - AA
سەرۆکی ئەنجوومەنی یه‌كێتیی ئەورووپا، دۆناڵد توسك رایگه‌یاند "بۆ ته‌واوكردنی رێككه‌وتنی برێکسیت و به فه‌رمیكردنی له 25ی تشرینی دووه‌مدا لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا سازده‌كرێت".
دوای ئه‌وه‌ی له نێوان یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و به‌ریتانیادا رێككه‌وتن كرا له‌سه‌ر ره‌شنووسی رێككه‌وتنی برێکسیت، دۆناڵد توسك كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له بڕۆكسل رێكخست.
سەرۆکی ئەنجوومەنی یه‌كێتیی ئەورووپا باسی له‌وه كرد كه جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دۆخی "دۆڕان-دۆڕان"ه و باسی له‌وه كرد كه دانوستانه‌كانی برێکسیت به‌و ئامانجه‌بوون كه ئه‌و زیانه‌ی ده‌كه‌وێته‌وه كۆنترۆڵ بكرێت.
دۆناڵد توسك ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه 27 وڵاته‌كه‌ی ئه‌ندام لە یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌ستیان به هه‌ڵسه‌نگاندنی رێككه‌وتنه‌كه كردووه و گوتی: "ئه‌گه‌ر پێشهاتێكی نائاسایی نه‌یه‌ته ئاراوه، ئه‌وا له 25ی تشرینی دووه‌مدا لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا سازده‌كرێت بۆ ته‌واوكردنی رێككه‌وتننامه‌ی برێکسیت و به فه‌رمیكردنی".
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، گه‌وره دانوستانكاری برێکسیت له ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، میشێل بارنیەر ره‌شنووسی رێككه‌وتنی برێکسیت-ی پێشكه‌ش به دۆناڵد توسك كرد كه به‌ریتانیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌سه‌ری رێككه‌وتن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن