Muhammet Kurşun,Muhammet Ali Kemal
20 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2019
تاران- AA
جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران، حسێن زولفیقاری خۆشحاڵی خۆی دەربڕی سەبارەت بە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوکات لە لایەن وڵاتەکەی و تورکیا بۆسەر گرووپە تیرۆریستییەکان.
بەپێی راگەیەندراوێک کە لە ماڵپەڕی وەزارەتی ناوخۆی ئێراندا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، حسێن زولفیقاری پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی، موحتەرەم ئینجە ئەنجامداوە و جەختی لەوەکردووەتەوە کە هاریکاریی نێوان تورکیا و ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان و قاچاخچییانی ماددەی هۆشبەر گرنگە بۆ خۆشگوزەرانی دانیشتوانی هەردوو وڵات.
زولفیقاری خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە سەبارەت بە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوکات لە لایەن وڵاتەکەی و تورکیا بۆسەر گرووپە تیرۆریستییەکان و تاوانباران کە ئاسایشی هەردوو وڵاتیان تێکداوە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، زولفیقاری و ئینجە جەختیان لە بەردەوامیی هاریکاریی نێوان هەردوو وڵات لە سەرجەم بوارەکاندا کردووەتەوە.