Zafer Fatih Beyaz,Muhammet Ali Kemal
20 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "رۆژی نەورۆز پیرۆز دەکەم کە نیشانەی هاتنی بەهار و مانای خاوەندارییەتییکردنە لە رابردوو و، ئایندەمان لە یەکێتیی و پێکەوەییدا و، دوای تێپەڕاندنی سەرجەم جیاوازییەکانمان".
رەجەب تەیب ئەردۆغان بە بۆنەی "٢١ی ئادار رۆژی نەورۆزی جیهانی" پەیامێکی بڵاوکردەوە.
ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە "رۆژی نەورۆز پیرۆز دەکەم کە نیشانەی هاتنی بەهار و مانای خاوەندارییەتییکردنە لە رابردوو و ئایندەمان لە یەکێتیی و پێکەوەییدا و، دوای تێپەڕاندنی سەرجەم جیاوازییەکانمان".
هەروەها رایگەیاندووە: "ئێمە وەک نوێنەرانی شارستانییەتییەک کە جیاوازییەکان وەک دەوڵەمەندیی دەبینین و ئاوێتەی بەها گەردوونییەکانی وەک ئاشتی، لێبوردەیی، خۆشەویستی و برایەتیی بووین، هەمیشە خاوەندارییەتیی لە رۆحییەتی دووبارە ژیانەوە دەکەین، نەورۆز نوێنەرایەتی دەکات، بەو هێزەی کە لە مێژوومانەوە وەرمانگرتووە بەردەوام دەبین لە خەبات لە دژی کارە نەرێنییەکان کە لە ناوچەکەمان و جیهاندا روودەدەن".
سەرکۆماری تورکیا راشیگەیاندووە: "هیوادارم نەورۆزی مژدەدەری بەهار لە سەرانسەری وڵاتەکەماندا و، لە کۆمەڵگە براکانماندا کە لە جوگرافیای کولتووری هاوبەشدا دەژین، وەک جەژنی خۆشەویستی و دۆستایەتیی پیرۆزبکرێت. ئومێدەوارم نەورۆز جەژنی پیت و بەرەکەت، جوانیی و باشیی بۆ گەلە خۆشەویستەکامان بهێنێت و، لە ناخی دڵمەوە سڵاو لە هەموو هاووڵاتییانم دەکەم".