Lokman İlhan
02 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2018
بۆگۆتا - AA
ئه‌ندرێس مانوێل لۆپێز ئۆبرادۆر كاندیدی چه‌پڕه‌وه‌كان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی مه‌كسیكدا، سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.
مه‌كسیك كه ژمارەی دانیشتوانی نزیكه‌ی 130 ملیۆن کەسە، زیاتر له 89 ملیۆن ده‌نگده‌ر بوونیان هەیە و رێژه‌ی سه‌دا 62ی ده‌نگده‌ران به‌شداریی پرۆسەی دەنگدانیان كردبوو.
به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی په‌یمانگای هه‌ڵبژاردنی نیشتمانیی مه‌كسیك بڵاویكردووه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوان ناكرێت گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ تیایدا رووبدات، ئه‌ندرێس مانوێل لۆپێز ئۆبرادۆر كاندیدی چه‌پڕه‌وه‌كان رێژه‌ی سه‌دا 48ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
ریكاردۆ ئانایا كۆرتێس ركابه‌ره‌كه‌ی ئۆبرادۆر رێژه‌ی سه‌دا 27 و جۆس ئه‌تۆنیۆ میادی كوریبرێنا سه‌دا 17 و جامی رۆدریگێز كاڵدرۆن رێژه‌ی سه‌دا شەشی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.