Mümin Altaş
12 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، شه‌نۆڵ كازانجی، به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك، به‌بۆنه‌ی ١٠٠هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ئاژانسه‌وه، سه‌ردانی مۆنومێنتی مه‌زاری ئه‌تاتورك (ئانتكابیر)یان كرد.
شه‌نۆڵ كازانجی به یاوه‌ریی هه‌ریه‌ك له بریكاری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن، محه‌مه‌د ساڵح ده‌میركان، و ئه‌ندامانی ده‌سته‌كه، توركه‌ر پیرتینی، باهادر ساراچگیل، شابان كزڵداغ و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بڵاوكردنه‌وه، مه‌تین موتانئۆغڵو، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی، موسته‌فا ئۆزكایا و تیمێك له به‌ڕێوه‌به‌رانی بڵاوكردنه‌وه، گه‌یشتنه سه‌ر مه‌زاری ئه‌تاتورك.
دوای دانانی تاجه گوڵینهیهكی پێكهاتوو له گوڵی سوور و سپی كه له‌سه‌ری نووسرابوو "ئاژانسی ئانادۆڵو" له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه له‌لایه‌ن شه‌نۆڵ كازانجی-یه‌وه، شانده‌كه ساتێك وه‌ك رێز وه‌ستان.

دواتر شانده‌كه به سه‌رۆكایه‌تی كازانجی له‌سه‌ر پلیكانه‌كان كه ده‌چێته سه‌ر مه‌زاره‌كه، وێنه‌ی یادگارییان گرت و پاشان چوونه تاوه‌ری میساقی میللی.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، شه‌نۆڵ كازانجی، ده‌فته‌ری یادگارییه‌كانی مۆنومێنتهكهی واژووكرد و نووسی:

"رابه‌ری مه‌زن، ئه‌تاتورك. ئاژانسی ئانادۆڵو كه به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ده‌نگی داستانی جه‌نگی رزگاریی به جیهان له ساڵی ١٩٢٠دا داتمهزراندبوو، له ته‌مه‌نی ١٠٠ ساڵیدایه. ئاژانسی ئانادۆڵو كه له سه‌رده‌می به‌ره‌نگاریی نیشتمانییدا له‌ژێر ئاگرباراندا ده‌ستیپێكرد، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی وه‌ك 'ئاژانسی جیهانیی هه‌واڵی توركیا' به‌رده‌وامه. ئاژانسی ئانادۆڵو له‌رێگه‌ی ٨٦ ئۆفیس له‌ناوخۆی وڵات و ٤١ ئۆفیس له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، نه‌ك ته‌نها ده‌نگی ئانادۆڵو به‌ڵكو ده‌نگی سه‌رجه‌م جوگرافیای سته‌ملێكراو به ١٣ زمان ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه سه‌ده‌یه‌كی رێك له‌مه‌وبه‌ر له ئه‌ستۆی گرتووه، تا هه‌بوونی كۆماری توركیا، درێژه‌ی پێده‌دات. هه‌ر له‌م رێگه‌یه‌وه، به رێزه‌وه یادی سه‌رجه‌م شه‌هیدانمان ده‌كه‌ینه‌وه كه كۆچی هه‌تا هه‌تاییان كردووه''.