Mümin Altaş
12 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌بۆنه‌ی ١٠٠ه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی ئاژانسی ئانادۆڵو سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پێشوازی كرد له شاندێكی ئاژانسی ئانادۆڵو به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی كارگێڕی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، شه‌نۆڵ كازانجی.
له دیداره‌كه‌دا سهركۆمار ئه‌ردۆغان پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی شانده‌كه كرد به بۆنه‌ی ١٠٠ه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی ئاژانسی ئانادۆڵو و جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان كرده‌وه به شێوه‌یه‌كی راستگۆیانه له‌لایه‌ن میدیاوه له ته‌وه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا.
شانده‌كه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو پێكهاتبوون له بریكاری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی، ساڵح ده‌میركان و هه‌ریه‌ك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی عه‌لی توركه‌ر پیرتینی، به‌هادر ساراچگیل و شه‌عبان كزڵداغ و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و به‌رپرسی په‌خشی گشتیی، مه‌تین موتانئۆغڵو و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی، موسته‌فا ئۆزكایا.
هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، فه‌خره‌دین ئاڵتون؛ به‌ڕێوه‌به‌ری خامه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، حه‌سه‌ن دۆغان و جێگری سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان مه‌همه‌ت زاهید سۆباجی ئاماده‌ی دیداره‌كه بوون.