Hüseyin Yıldız
20 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2020
ئیدر - AA
له ئیدر كه به‌هۆی كه‌شوهه‌وا و پێكهاته‌ی جوگرافیاكه‌یه‌وه به ''قوڵگهی خۆرهه‌ڵات'' ناوزه‌ند ده‌كرێت، ٢٧٦ جۆر باڵنده ده‌ژی.
دۆڵی ئاراس كه له لایه‌ك به رووباری ئاراس و له لایه‌كی دیکەوە به چیاكانی ئاراس ده‌وره‌دراوه یه‌كێكه له ناوه‌نده گرنگه‌كانی باڵنده له خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو.
دۆڵه‌كه كه ناوه‌ندی شاره‌كه و شارۆچكهكانیشی تیادا و ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌رچاوه‌ی ئاو و سه‌وزایی لێیه میوانداری ژماره‌یه‌كی زۆر جۆری باڵنده ده‌كات.
دۆڵی ئاراس كه ده‌وڵه‌مه‌نده به شوێنه گرنگه‌كانی وه‌ك پاركی میلـلی چیای ئاگری و به‌هه‌شتی باڵنده‌ی ئاراس، بوونی جۆره‌ها باڵنده هاوكارێكی باشه بۆ زانایان له‌ڕووی زانستی باڵنده.



مامۆستا له ناوه‌ندی توێژینه‌وه و زانستی باڵنده سەربە زانكۆی ئیدر، ئه‌مراه چه‌لیك له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی له‌وه كرد كه دوو له‌و چوار رێگا گرنگه‌ی كۆچی باڵنده به توركیادا تێده‌په‌ڕن و ئیدر-یش ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و رێگه‌ی كۆچکردنه.
- ساڵانه هه‌زاران باڵنده كۆچ ده‌كه‌ن بۆ ناوچه‌كه
مامۆستا له ناوه‌ندی توێژینه‌وه و زانستی باڵنده سەربە زانكۆی ئیدر، ئه‌مراه چه‌لیك باسی له‌وه كرد كه ناوچه‌كه هه‌موو مانگێكی ساڵ میوانداری باڵنده‌ی جیاواز ده‌كات و رایگه‌یاند ''ساڵانه هه‌زاران باڵنده‌ی جۆری جیاواز دێنه ئێره''.
ئه‌مراه چه‌لیك گوتیشی: ''له چوارچێوەی كاره زانستییه‌كاندا، ده‌ركه‌وتووه كه ٢٧٦ جۆر باڵنده لێره هه‌ن، له‌نێو جۆری باڵنده گرنگه‌كاندا باڵنده‌ی هه‌نگی سه‌وز و له‌قله‌قی سپی هه‌ن. به‌شێكی زۆری پاركی میلـلی چیای ئاگری له‌ناو سنووری ئیدر-دایه. ئه‌و پاركه میلـلیه هاوكارێكی گرنگه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی له‌سه‌ر باڵنده‌كان''.