Hüseyin Yıldız
20 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2022
ئیدر - AA
لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە کوێستانەکانی چیاکانی ئیدر لەوەڕگەکان سەوز بوون و دارەکان شکۆفەيان کردووە.
لە پارێزگای ئیدر کە هەڵکەوتووەتە بەشی خۆرهەڵاتی تورکیا، وەرزکانی هاوین و بەهار ئاوێزانی یەکتر بوون.
لەکاتێکد پلەکانی گەرما لە ناوچە نزمەکانی شارەکە بۆ سەروو ٣٠ پلە بەرز دەبێتەوە، بەفر لە ناوچە بەرزەکانی شارەکە بەردەوامە لە توانەوە.
لەگەڵ گەرمبوونی کەشوهەوا، لەوەڕگەکان کە دەکەونە بەرزایی دوو هەزار مەتری چیای ئاراس، سەوزپۆش بوون.
هەروەها دارەکانی ناوچە بەرزەکانی شارەکە کە بەهۆی لەباری کەشوهەواکەیەوە چەندین جۆری سەوزە و میوەیان لێ بەرهەمدەهێنرێت، گوڵیان کردووە.