Heman Hussein Yaseen
18 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2020
هه‌ولێر - AA
ماوه‌ی هه‌شت مانگه رێكخراوێكی هۆڵه‌ندی له هه‌ولێر له رێگای پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی بیری توندوتیژی له كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌كات كه ئامانج لێی بریتییه لە رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی بیری توندڕەوی و زەمینەسازیکردن بۆ بیری میانڕەوی و ھەروەھا ئاشناکردن و راھێنانی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا بە ھۆکارەکانی بیری توندڕەوی و میکانیزمەکانی چارەسەرکردنی بیری توندڕەوی لای هاووڵاتیيان.
له ئێستاشدا پڕۆژه‌كه له قۆناغی كۆتاییدایه و تا ئێستا زیاتر له ٣٠٠ گه‌نج لێی سوودمه‌ندبوونه و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانیش له رێكخراوه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجان خاوه‌ن بڕیاربن و بتوانن هۆشیاربن ده‌رباره‌ی مافه‌كانییان بۆیه له پڕۆژه‌ی (لۆ- نا) به‌شدارییان پێ ده‌كه‌ین و ئه‌مه‌ش له كۆتاییدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان له رێكخراوی سپاركی هۆڵه‌ندی، به‌رزی محه‌مه‌د عه‌لی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''رێكخراوه‌كه‌مان له ساڵی ٢٠١٤ له عێراق كار ده‌كات له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی كه‌رتی په‌روه‌رده و هۆشیاری و له ئێستاشدا به هاوكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك ده‌كه‌ین به‌ناو ( لۆ- نا) بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجان خاوه‌ن بڕیار بن و بتوانن هۆشیاربن ده‌رباره‌ی مافه‌كانییان''.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان له رێكخراوی سپاركی هۆڵه‌ندی به‌رزی محه‌مه عه‌لی گوتیشی: ''ئه‌مساڵ پڕۆگرامه‌كه پاڵپشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندای وه‌رگرتووه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ و ساڵی یه‌كه‌م كه‌مپه‌ینێك جێبه‌جێ ده‌كه‌ین به‌ناوی (لۆ- نا) كه تیاییدا كۆمه‌ڵێك گه‌نج به‌شداره و له چه‌ند سێكته‌رێكی جیاوازه‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بیری توندوتیژی و چۆنیيه‌تی ئه‌نجامدانی شێوازی گفتوگۆكردن و بڵاوكردنه‌وه هۆشیاری له كۆمه‌ڵگه‌دا''.
كه‌مپه‌ینه‌كه سه‌ره‌تا له رێگای چالاكییه مه‌یدانییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرا به‌ڵام به‌هۆی بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بازنه‌ی یه‌كه‌می چالاكییه‌كه له رێگای ئۆنڵاینه‌وه پلانه‌كه‌یان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و ئێستاش له قۆناغی كۆتایی پلانهكهیاندان و له‌مباره‌یه‌وه به‌رزی محه‌مه‌د عه‌لی گوتی: ''به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا ناچاربووین كه‌مپه‌ینه‌كه له رێگای ئۆنڵاین جێبه‌جێ بكه‌ین و ئه‌م كه‌مپه‌ینه بڕیاربوو مانگی ته‌مووزی ئه‌مساڵ ته‌واو بێت به‌ڵام به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌توانرا كار و چالاكییه‌كانمان به ته‌واوی ئه‌نجام بده‌ین و له ئێستاشدا له قۆناغی جێبه‌جێكردنی پڕۆژهكهداین و ماوه‌ی دوو مانگمان درێژكردووه‌ته‌وه و له مانگی ئه‌یلوولدا ته‌واو ده‌بێت''.
یه‌كێك له كه‌مپه‌ینه‌ری پڕۆژه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌م پڕۆژه‌یه كار له‌سه‌ر گۆڕانكارییه فكرییه‌كان ده‌كات و به‌شداریكردنی ئافره‌تانیش له چالاكییهكانییاندا به ئه‌رك ده‌زانێت.
كهمپینهر، به‌هره محه‌مه‌د ئه‌مین بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''به‌شێكی كاره‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌سایه‌تی بۆ پێگه‌یاندنی خۆم و ویستوومه به حه‌ز و خواسته‌كانم بگه‌م به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه كه كار له‌سه‌ر گۆڕانكارییه فكرییه‌كان ده‌كات، له هه‌مانكاتدا به‌شداری ئافره‌تان له‌م پڕۆژه‌یه به ئه‌رك ده‌زانم''.
به‌هره محه‌مه‌د ئه‌مین گوتیشی: ''ئه‌م پڕۆژه‌یه كار له‌سه‌ر بیری میانڕه‌وی ده‌كات له رێگای چالاكی جیاوازه‌وه و كه‌سه‌كان ده‌چنه كۆمه‌ڵێك راهێنانه‌وه كه چۆن هه‌ڵمه‌ت و كهمپهینهكان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئه‌مساڵ زیاتر كار له‌سه‌ر هاندانی گه‌نجان ده‌كه‌ین به‌تایبه‌ت له بابه‌تی گفتوگۆی ئاشتیانه و كه‌مكردنه‌وه‌ی بیری توندوتیژی و زه‌مینه‌سازكردن بۆ بیری میانڕه‌ویی''.
له‌باره‌ی ته‌مه‌نی بهشداربووانیشهوه، به‌هره محه‌مه‌د ئه‌مین گوتی: ''به‌شداربووان له‌نێوان ته‌مه‌نی ١٨ بۆ ٢٥ ساڵن و توانیوومانه هاوسه‌نگی جێنده‌ریش له‌به‌رچاو بگرین''.
یەكێك لە بەشداربووانی پرۆژەكەش ئاماژە بەوە دەكات، كە دوای بەشداریكردنییان لە كەمپینەكە گۆرانكاری و كاریگەری ئەرێنی لەسەر هەبووە و لە ئێستا كاركردن لەسەر كەمپینێكی بەم شێوەیە بە پێویست دەزانێت.
بەشداربووی كەمپەین، شیرین سلێمان بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ وتی: كەمپەینی لۆنا كار لەسەر چەند ئامانجێكی باش دەكات و دەرفەتێكی باش دەرەخسێنێت بۆ گەنجان كە بتوانن بەشداربن و بتوانن رای خۆیان دەربرن بە شێوەیەكی ئاشتیانە.
شێوازی چۆنیيه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌واڵی ساخته‌دا به‌شێكی دیكه‌ی پڕۆگرامی نێو كه‌مپه‌ینه‌كه بووه و له‌مباره‌یه‌وه شیرین سلێمان گوتی: ''دوای به‌شداریكردنم، گه‌یشتمه ئه‌و قۆناغه‌ی كه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ساخكردنه‌وه‌ی هه‌واڵدا ده‌كه‌ین به‌تایبه‌ت ئێستا سۆشیال میدیا پڕیه‌تی له هه‌واڵی هه‌ڵه و ناڕاست، له‌م پڕۆگرامه‌دا وا ده‌كات مرۆڤ به‌دوای سه‌رچاوه‌ی دروستی هه‌واڵ بكه‌وێت''.
چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌كه‌دا، کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانكۆی سلێمانی، خولێکی تایبەتی بۆ ژمارەیەک لە مامۆستایانی ھەردوو بەشی کۆمەڵناسی و کاری کۆمەڵایەتی بە شێوەی ئۆنلاین کردەوە بە ناونیشانی پرۆگرامی ئاشتی لە رێگەی میانڕەوی کە لە ماوەی رۆژانی ١٣ و ١٤ و ١٥ ی تەمووز بەرێوەچوو كه تیاییدا خولەکە لەلایەن راھێنەری نێودەوڵەتی پیتەر کنوپە شارەزا لە بواری میانڕەوی ئەنجامدرا.
رێکخراوی سپارک سەر بە وڵاتی ھۆڵەندایە و گرنگی بە بواری خوێندنی باڵا و ھاوکاریکردنی پەنابەران و پێشکەشکردنی ھاریکاری و کۆمەک بۆ دەستپێشخەری ھەلی کار دەدات بە تایبەت لەو وڵاتانەی کە پاشماوەی جەنگن بە مەبەستی پێشخستنی کۆمەڵگا بەرەو ئاشتی و ئاوەدانی و سەقامگیری.