Muhammet Kurşun
18 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2020
تاران – AA
دوای كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نیشتمانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) له تاران؛ سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن رووحانی له‌باره‌ی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه دوا كه پێنج مانگه وڵاته‌كه‌ی ئه‌وی گرتووه‌ته‌وه.
رووحانی بیری خسته‌وه كه به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تاكو ئێستا ٢٥ ملیۆن كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و گوتی: "مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه له چه‌ند مانگی داهاتوودا ٣٠ تاكو ٣٥ ملیۆن هاووڵاتیی دیكهیشمان تووشی كۆرۆنا ببن".
رووحانی بیری خسته‌وه كه هێشتا مه‌ترسی كۆرۆنا هه‌ر ماوه و پێشبینی ئه‌وه‌یشی كرد كه له چه‌ند مانگی داهاتوودا ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه له نه‌خۆشخانه ده‌خه‌وێندرێن دوو هێنده زیاد بكات.
رووحانی بیری خسته‌وه كه تاكو ئێستا نزیكه‌ی ١٤ هه‌زار تووشبوو له وڵاته‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ست داوه و نزیكه‌ی ٢٠٠ هه‌زار تووشبووش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون، داوای له خه‌ڵكی ئێرانیش كرد به پابه‌ندبوون به‌و رێسایانه‌ی ده‌ركراون به‌ر به بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بگرن.