Sangar Hamad Azeez
21 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2016
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئەمریکا لەگەڵ سەرکۆماری ئێران حەسەن روحانی کۆبووەوە.
ئەردۆغان کە بەمەبەستی بەشدارییکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرکە، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا چاویکەوت بە سەرکۆماری ئێران حەسەن روحانی.
کۆبوونەوەکە بەشێوەیەکی داخراو بەرووی میدیاکاراندا بەڕێوەچوو و نزیکەی ٤٠ خولەکی خایاند.