Selami Küçükoğlu
24 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2021
ئەرزەڕۆم - AA
لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو، شەوی رابردوو نزمترین پلەی گەرما لە شاری ئاگری تۆمار کرا کە ٢٢ پلەی ژێر سفر بوو.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی ناوچه‌كه، پێشبینی ده‌كرێت ئاسمانی ناوچه‌كه كه‌مێك هه‌وراوی و خۆرهه‌تاو بێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پله‌كانی گه‌رما لە پلەی ئاسایی وه‌رزیدا بێت و تونده‌با له ئاراسته‌ی باکوورەوه به هێواشی هه‌ڵ بكات و ناو بە ناو زیاد بکات.
نزمترین پله‌كانی گه‌رما له شه‌ودا له ناوچه‌كه به‌م شێوه‌یه بوو:
لە ئه‌رزینجان سفر، ئیدر یەک پلە، ئاگری ٢٢ پله ژێر سفر، قه‌رس حەوت پله ژێر سفر، ئه‌رزه‌ڕۆم شەش پله ژێر سفر و ئه‌رده‌خان پێنج پلە ژێر سفر سه‌دی بوو.
پێشبنی ده‌كرێت به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له رۆژدا لە ناوچه‌كه بەم شێوەیە بێت:
لە ئیدر سێ پلە ژێر سفر، ئه‌رزینجان حەوت پلە ژێر سفر، ئەرزەڕۆم، ئاگری و قەرس دوو پلە ژێر سفر سەدی بێت.
چاوەڕوان دەکرێت بەرزترین پلەی گەرما لە رۆژدا لە ئەردەخان تۆماربکرێت.
بەفری کەڵەکە بوو لە ناوەندەکانی خلیسکێنەدا بەمشێوەیەیە:
لە پالاندۆکەن ١٢٢ سانتیمەتر، ساریکامیش ٨٠ سانتیمەتر و لە کۆناکڵی ٤٣ سانتیمەتر.
بەرپرسانی ناوچەکەش داوا لە شۆفێران و هاووڵاتییان دەکەن بەهۆی بەستنی رێگاکان و مەترسی روودانی هەرەسی بەفر بەوریایی هاتوچۆ بکەن.