Yılmaz Kazandıoğlu
23 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2021
وان - AA
له پارێزگاكانی وان، مووش، ههكاری و بهدلیس سەربە ناوچەی خۆرهەڵاتی ئانادۆڵو، هۆشداریدرا لە روودانی هەرەسی بەفر.
بەپێی راگەیەنراوێکی فەرمانگەی کەشناسی ناوچەکە، بەگشتیی ئاسمانی ناوچەکە کەمێک هەوراوی دەبێت.
لە ناوچەکەدا کە پلەکانی گەرما لەنێوان دوو بۆ چوار پلە دەبێت، توندە با بەخێراییەکی کەم لە باکوور و خۆرئاواوە هەڵدەکات و ناو بە ناو خێراییەکەی تا پلەی مامناوەند زیاد دەکات. لە دەریاچەی وان-یش لە خۆرهەڵات و باکووری خۆرهەڵاتەوە بە خێرایی ٢-٤ کیلۆمەتر هەڵدەکات.
چاوەڕوان دەکرێت بەرزترین پلەکانی گەرما لە رۆژدا بەم شێوەیە بێت:
لە مووش و هەکاری پێنج پلە، وان چوار پلە و لە بەدلیس یەک پلە دەبێت.
داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت ئاگاداربن و رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بەرامبەر روودانی بەستنی رێگاوبانەکان و مەترسی روودانی هەرەسی بەفر لەو قەدباڵانەی بەفری تیادا کەڵەکە بووە.