Hemın Othman Mohammed
25 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2016
ىشاری قەرسی توركیا كه خاوه‌نی سةدا 30ی باڵنده‌ی قازه له‌و وڵاته‌دا. به خوانی گۆشتی قاز ناوبانگی ده‌ركردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری خۆراك، كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری پارێزگاكه حوسه‌ین دوزگیون، به ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "ساڵانه داخوازی له‌سه‌ر قاز روو له زیادبوونه و گۆشتی قازیش بووه‌ته ماركه‌یه‌كی قەرس".
دوزگیون باسی له‌وه كرد كه له ناوچه‌ی قەرسدا نزیكه‌ی 300 هه‌زار باڵنده‌ی قاز هه‌یه، له‌و رووه‌شه‌وه قەرس پێشه‌نگی شاره‌كانی توركیایه له‌ڕووی زۆری ژماره‌ی قازه‌وه، ئەو گوتیشی: "له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره زۆره‌شدا هێشتا به‌پێی پێویست نییه. ئه‌و كه‌سانه‌ی قاز به‌خێو ده‌كه‌ن، ئەگه‌ر هاوكارییان بكرێت ده‌توانن پەلەوەرگای هاوچه‌رخی قاز دروست بكه‌ن و بهرههمەکانیان زیاد بكه‌ن، ئێمه‌ش هه‌موو جۆره پشتیوانییه‌كیان ده‌كه‌ین".
یه‌كێكه له به‌خێوكه‌رانی قاز له گوندی قەرەهەمزە گیوڤێن هۆتان سه‌ربه شارۆچكه‌ی سه‌لیمی قەرس ، باس له‌وه ده‌كات كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه داخوازی له‌سه‌ر قاز زیادی كردووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌خێوكردنی قاز رووی له زیادبوون كردووه و گوتی: "ده‌ستمان كردووه به به‌خێو كردنی زیاد له پێویستی قاز بۆ خیزانه‌كه‌مان، ئیتر بووینه‌ته بازرگان له‌م بواره‌دا. له ئه‌نقه‌ره، ئیستانبوڵ و ئیزمیره‌وه داوای ده‌كه‌ن. هه‌ندێجاریش له هۆتێله‌كانه‌وه داخوازی زۆری له‌سه‌ره. بۆیە كاره‌كه‌مان گەشە پێ دا".