Mohammed Baqi Hussein
31 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2016
ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نه‌ته‌وه‌یی ئۆپۆزسیۆن و هێزه شۆڕشگێڕه‌كانی سووریا هادی البهحرا، ئامۆژگاری ئه‌نجوومه‌نی باڵای دانوستان ده‌كات كه له دیداره‌كانی جنێڤدا به‌سه‌ر هه‌ڵچوونه ده‌روونییه‌كاندا زاڵ‌بن و خۆڕاگربن.
به‌حرا كه یه‌كێك بوو له راوێژكارانی كۆنگره‌ی جنێڤ دوو، له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ره‌نجامی كۆنفرانسه‌كه‌ی ریاز پشتگیری ئه‌و شانده ده‌كات كه نوێنه‌رایه‌تی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ده‌كات له دیداره‌كانی جنێڤ.
به‌حرا گوتیشی: "ده‌رنجامه‌كانی كۆنفرانسه‌كه‌ی ریاز، وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی گه‌لی سووریا ده‌داته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو هێزه‌كانی جیهان دژی گه‌لی سووریا یه‌كیان گرتووه، ئیراده‌ی گه‌ل براوه ده‌بێت".
به‌حرا ئامۆژگاری ئه‌نجوومه‌نی باڵای دانوستان ده‌كات له دیداره‌كاندا زاڵ‌بن به‌سه‌ر هه‌ڵچوونه دهرهوونییهكانیاندا و خۆڕاگر و پێداگربن له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانیان.
ئەو ئەندامەیهاوپهیمانی نه‌ته‌وه‌یی ئۆپۆزسیۆن و هێزه شۆڕشگێڕه‌كانی سووریا دەڵێت: "پێویسته ئه‌نجوومه‌نی باڵای دانوستان، بێ ئه‌وه‌ی به گه‌مه سیاسییه‌كان و تۆمه‌ته‌كانی رژێمی سووریا هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێ، كار له‌سه‌ر بابه‌تی سه‌ره‌كی بكات. ئه‌نجوومه‌نی باڵای دانوستان خاوه‌نی پشتگیری گه‌له كه رژێم خاوه‌نی نییه".