Abdullah Shukur
10 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2017
جنێڤ - AA
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا، ستیفان دی میستورا رایگەیاند کە ئەوان چاوەڕێی چەند پێشھاتێکی چاوەڕواننەکراو لە کۆبوونەوەکانی جنێڤ لەبارەی سورویا دەکەن و رێککەوتنی ئاگربەستیش لە ناوچەکانی باشووری رۆژئاوای سووریا، گرنگی زۆری دەبێ لە چارەسەرکردنی قەیرانی ئەو وڵاتە.
دی میستورا لە رۆژی یەکەمی خولی ٧یەمینی کۆبوونەوەکانی سووریا، لە نووسنيگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست و تێدا رایگەیاند "رێککەوتنی ئاگربەست لە ناوچەکانی باشووری رۆژئاوای سووریا زۆر بە باشی جێبەجێ دەکرێ. قۆناغی رێکخستنەوە لە گشت رێککەوتنەکان بوونی ھەیە، لەو باوەڕەداین کە ئەم رێککەوتنە ببێتە چانسێکی بەھێز بۆ دۆزینەوەی رێگە چارەیەک بۆ قەیرانی سووریا".
میستورا گوتیشی: "کەمکردنەوەی شەڕ و پێکدادانەکان، تەنھا ئاسانکاری بۆ کۆبوونەوەکانی ئاستانا و جنێڤ ناکات، لە ھەمان کاتدا خەڵک بەھۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە ناکوژرێن".
دی میستورا لە بارەی ئەو ئاگربەستەی کە لە ناوچەکانی باشووری رۆژئاوای سووریا رێککەوتنی لەسەر کراوە، گوتی: "ئەم رێککەوتنە ھەنگاوێکی گرنگە کە بۆ داھاتوو کە ھاوێژراوە".
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا گوتیشی: "لە کۆبوونەوەکانی جنێڤ لەبارەی سووریا، چاوەڕێی بەرەوپێشچوونێکی گرنگ ناکەین، بەڵام چاوەڕێی چەند پێشھاتێکی چاوەڕواننەکراو دەکەین".
لە یەکەمین رۆژی خولی ٧ەمی کۆبوونەوەکانی جنێڤ لە سووریا، دی میستورا، بە جیا لەگەڵ هەریەک لە شاندی رژێمی سووریا بە سەرکردایەتی بەشار جەعفەری و شاندی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە بە سەرکردایەتی نەسر حەریری کۆبووەوە. چاوەڕێی دەکرێ کۆبوونەوەکان لە ١٤ی تەمووز کۆتایی پێ بێت.