Bilgin S. Şaşmaz,Hemın Othman Mohammed
19 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2016
ئه‌و گه‌نجه‌ی له فڕۆكه‌خانه ده‌ستگیركرا كه له كاتێكدا به‌نیازبوو له شیكاگۆوه به‌ره‌و سووریا به‌ڕێبكه‌وێت به‌مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندی كردن به ریزه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، 40 مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
محه‌مه‌د حه‌مزه خان ـی 20 ساڵان، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2014دا، له فڕۆكه‌خانه‌ی ئاوهایر ده‌ستگیركرا و پاشان ده‌ستبه‌سه‌ركرا، به‌تۆمه‌تی تیرۆر ره‌وانه‌ی دادگای ناوچه‌یی باكووری ئیلینۆیس كرا و داوای 15 ساڵ زیندانی بۆ كرا. پاشان به رێككه‌وتنێك دۆسیه‌كه‌ی به ئه‌نجام گه‌یشت.
به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌چوارچێوه‌ی دۆسیه‌كه‌دا كراوه، خان 40 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، دوای ئه‌وه‌ش ئازاد ده‌كرێت بۆ ماوه حه‌وت ساڵ و نیو، هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك لێكۆلینه‌وه له ته‌له‌فۆن، كۆمپیوته‌ر، ئیمهیل و هه‌ژماره‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌كرێت. هه‌روه‌ها له‌و ماوه‌یه‌دا ساڵانه 120 كاتژمێر خزمه‌تی گشتیی ده‌كات.
خان كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ساڵی داهاتوو ئازاد بكرێت، ده‌چێته به‌ر خوێندنی زانكۆ.
محه‌مه‌د حه‌مزه خان، له ساڵی 2014دا، له كاتێكدا له‌گه‌ڵ دوو برا بچووكه‌كه‌یدا به‌ره‌و سووریا ده‌چوون، له فڕۆكه‌خانه‌ی ئاوهایر ده‌ستگیركرا. براكانی ئازادكران و خۆیشی به‌تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستبه‌سه‌ركرا.
دایكی خان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بڵاوی كرده‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه كوڕه‌كه‌ی مێشكی شۆراوه‌ته‌وه.