Abdullah Shukur
18 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2016
حەلەب
لە ئەنجامی ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر شاری حەلەب، ژمارەی کوژراوان گەیشتە ٢٠ کەس و ژمارەی ئەو کەسانەی کە برینداربوون گەیشتە ٧٠ کەس.
یەکێک لە بەرپرسانی بەرگری شارستانی شاری حەلەب بە ناوی نەجیب ئەنساری بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی سەر بە رژێمی ئەسەد و رووسیا گەڕەکەکانی ماددی، ئەنساری، سوکەری، شیعار و عەرد حەمرايان بۆردومان کردووە.
ئەنساری ئاشکراشی کرد کە لە ئەنجامی ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر شاری حەلەب، ژمارەی کوژراوان گەیشتە ٢٠ کەس و ژمارەی ئەو کەسانەی کە برینداربوون گەیشتە ٧٠ کەس و راشیگەیاند ژمارەیەکی ئافرەت و منداڵیش لە نێو قوربانیان دایە.
ئەنساری راشیگەیاند کە بە ھۆی کەمی پێدوایستی پزیشکی، بەشێک لە نەخۆشخانە گەڕۆکەکان پەکیان کەوتووە.