Mazın Asad
09 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2018
ئیدلب - AA
لە ئاکامی ھێرشە ئاسمانییەکانی رژێمی ئەسەد بۆ گوندێکی سەر بە شاری ئیدلب، ١٢ ھاووڵاتی سڤیل گیانیان لەدەستدا و ٣٠ی دیکەش بریندار بوون.
بەرپرسی بەرگری شارستانی ئیدلب، مستەفا حاجی یوسف لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند: "رژێمی ئەسەد لە بنکەی شەعیرات لە شاری حومسەوە سێ ھێرشی ئاسمانی کردە سەر گوندی خاس لە دەوروبەری باشووری شاری ئیدلب ئەنجام دا. لە ھێرشە ئاسمانییەکاندا ١٢ ھاووڵاتی سڤیل گیانیان لەدەستدا و ٣٠ی دیکەش بریندار بوون".
تیمەکانی بەرگری شارستانی ئیدلب ئاماژە بەوە دەکەن کە ھێرشەکانی درێژەی دەبێت و کاری گەڕان و فریاگوزاری لە شوێنی رووداوەکە درێژەی ھەیە.
ناوچەکانی داماڵدراو لە پێکدادان لە ئیدلب، ماوەی دوو مانگە بە چڕی رووبەڕووی ھێرشە ئاسمانییەکانی رژێم و ناو بەناویش رووسیا دەبێتەوە.
شاری ئیدلب کە دەکەوێتە باکووری سووریا و ھاوسنوورە لەگەڵ تورکیا، لە کۆبوونەوەکانی ئاستانا لە ٤-٥ی ئایاری ٢٠١٧ لە لایەن تورکیا، رووسیا و ئێران بە ناوچەی داماڵدراو لە پێکدادان راگەیەنرابوو.