Mohammed Baqi Hussein
05 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2016
رێكخراوێكی ئیسلامی كه له ئه‌مریكا چالاكی ئەنجام ده‌دات له ویلایه‌تی ئیڵینۆی رۆژهەڵاتی ئه‌مریكا له‌سه‌ر یه‌كێك له سەرەکیترین رێگاكانی ئه‌و ویلایه‌ته تابلۆیه‌كی رووناكیداری به‌كرێگرت و له‌سه‌ری نووسیی "ئه‌ی داعش تۆ قێزه‌ونیت".
ئه‌م په‌یامه‌ی رێكخراوه‌كه له میدیاكانی ئه‌مریكا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌نگی دایه‌وه كه به زمانی ئینگلیزی نووسراوه، "Hey ISIS, You suck!".
رێكخراوی Sound Vision (تێڕوانینی دورست) كه به‌و كاره هه‌ستاوه، بێ ئه‌وه‌ی ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی پاره‌بێت له به‌كرێگرتنی تابلۆكه‌دا ئه‌و كاره‌ی كردووه و رۆژانه هه‌زاران ئۆتۆمبێل به‌و رێگایه‌دا تێده‌په‌ڕێت و ده‌یبینێت، هاوكات رێكخراوه‌كه هه‌ستاوه به بڵاوكردنه‌وه‌ی برۆشۆرێك كه له‌سه‌ری نووسراوه "داعشی قێزه‌ون".
لهبرۆشۆرهكهدا جه‌ختكراوه‌ته‌وه كه داعش نوێنه‌رایه‌تیی ئیسلام ناكات و كاره‌كانی ئه‌و رێكخراوه بووه‌ته هۆی هه‌ڵكشانی ئاستی ئیسلامۆفۆبیا له جیهاندا.
هه‌روه‌ها لە برۆشۆرهكه باس له ژیانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) كراوه و چالاكییه‌كانی داعش‌یش كه پێچه‌وانه‌ی ئیسلامن خراوه‌ته‌ڕوو تێیدا و جه‌ختكراوه‌ته‌وه كه ده‌بێت مسوڵمانی راسته‌قینه و تیرۆرست له‌یه‌كتر جیابكرێته‌وه.