Mesut Varol,Muhammet Ali Kemal
18 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2018
وان - AA
وەرزشەوانی خەڵکی وان، عومەر ئاماچتان لە پاڵەوانێتیی وەزشەوانە ئەستێرەکانی ئەورووپا بۆ خوار تەمەن ١٨ ساڵ، پلەی دووەمی لە رکابەریی راکردندا بەدەستهێنا.
پاڵەوانێتییەکە لە شاری گیۆر باکووری رۆژئاوای هەنگاریا بەرێوەچوو، تیایدا ٢١٤ وەرزشەوان لە ٦٠ وڵاتی جیاوازەوە بەشداربوون و عومەر ئاماچتان بە نوێنەرایەتی تورکیا لە راکردنی پیاواندا بۆ دووریی سێ هەزار مەتر، توانی ببێتە دووەم لەسەر ئاستی ئەورووپا و مەدالیای زیو بەدەستبهێنێت.
چاوەڕوان دەکرێت ئاماچتان لە ئۆڵۆمپیادی ئەستێرەکانی جیهاندا کە لە ئەرجەنتین بەرێوەدەچێت، بەشداریی بکات.