لیبیا.. رزگارکردنی ١٦٥ كۆچبه‌ری نایاسایی
Libyan
ته‌رابلوس – AA
هێزه ئەمنییەكانی سەربە یەکەی كه‌ناراوه‌كانی لیبیا لە شاری كارابۆلی رۆژهه‌ڵاتی ته‌رابلوسی پایته‌خت، ١٦٥ كۆچبه‌ری نایاسایی بیانیان لە خنکان رزگاركرد.
هێزه ئەمنییەكانی سەربە یەکەی كه‌ناراوه‌كانی لیبیا رایگه‌یاند، تیمه‌كانیان له كاتێكدا سه‌رقاڵی ئه‌ركه‌كانیان بوون له کەناراوەكانی شاری كارابۆلی ١٦٥ كۆچبه‌ری نایاسایی بیانیان لە خنکان رزگاركرد لە نێویاندا، ٣٤ ژن و ١٢منداڵ.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كۆچبه‌رە نایاساییانه له به‌له‌مێكدا گیریان خواردبوو كه بزوێنه‌ره‌كه‌ی پەکی کەوتبوو و زیاتر له ٦٠ كاتژمێر بێ نان و ئاو مابوونه‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن