Zana Natık Kerem
17 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2018
غەززە ــ AA
بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند کە داخستنی دەروازەی کەرەم ئەبو سالم لە لایەن ئیسرائیلەوە، تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە.
لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپییەکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نێردراوە، بزووتنەوەی حەماس ئاماژەی بەوەداوە کە ئیسرائیل بە داخستنی دەروازەی کەرەم ئەبو سالم و بێ بەشکردنی دانیشتوانی کەرتی غەززە لە پێداویستییەکانی ژیان، تاوانێکی دیکەی دژ بە مرۆڤایەتی دەرھەق بە گەلی فەڵەستین ئەنجام دەدات.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.