Ayşe Sümeyra Aydoğdu,Ramal Abdullah Mahmood
17 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2018
به‌یروت – AA
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌ركۆماری ئێران حه‌سه‌ن رووحانی، حوسێن جابری ئه‌نساری رایگه‌یاند كه له سه‌ر داوای سه‌رۆكی سووریا، به‌شار ئه‌سه‌د راوێژكاره ئێرانییه‌كان له باشووری ئەو وڵاتەن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوبنان، جبران باسیل و ئه‌نساری له به‌یروت پایته‌ختی لوبنان كۆبوونه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی لوبنان له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌نساری پێی راگه‌یاندوون له سه‌ر داوای سه‌رۆكی سووریا، به‌شار ئه‌سه‌د راوێژكاره ئێرانییه‌كان له باشووری سووریا‌ن.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.