Zana Natık Kerem
17 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2018
قودس ــ AA
لێژنەی سەرۆکایەتی بۆ بردنە ناوەوەی کەلوپەل بۆ کەرتی غەززە رایگەیاند کە ئیسرائیل دەروازەی کەرەم ئەبو سالم-ی بە تەواوی لەگەڵ کەرتی غەززە داخستووە.
سەرۆکی لیژنەکە، رائید فەتوح بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل پێیان راگەیاندین کە لە ئەمڕۆ سێشەممەوە تا کاتێکی نادیار، دەروازەی ئەبو کەرەم سالم کە تاکە دەروازەی بازرگانییە لەگەڵ کەرتی غەززە، دادەخەن".
رائید فەتوح ئاماژەی بەوەشدا کە لەمەودوا تەنھا رێگە بە بردنی دەرمان و خۆراک بۆ غەززە دەدرێت کە ئەمەش ماڵپەڕی رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرەنۆت پشتڕاستی کردووتەوە.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.