Hamdi Yıldız
11 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2020
کەرتی غەززە - AA
ئیسرائیل بڕیاری دا تاکە دەروازەی بازرگانیی لەگەڵ کەرتی غەززەی گەمارۆدراو، کەرەم ئەبو سالم جگە لە تێپەڕبوونی هاوکاری مرۆیی و سووتەمەنی، بەڕووی هەموو بازرگانییەکدا دابخات.
بەپێی هەواڵێکی دەزگای پەخشی گشتیی ئیسرائیل KAN، بەهۆی بەردەوامی هەڵدانی بالونی سووتێنەر لە کەرتی غەززەوە، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، بێنی گانتز فەرمانی کردووە بە داخستنی دەروازەی کەرەم ئەبو سالم بەڕووی هەموو جموجۆڵێکی بازرگانییدا.
لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە جگە لە هاوکاریە مرۆییەکان و سووتەمەنی، رێگریکردن لە تێپەڕبوونی هەموو کەرەستەیەکی بازرگانیی لەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە لایەکی دیکەوە، بەرپرسێکی فەڵەستین کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد کە بەرپرسانی ئیسرائیل لە رۆژی سێشەممەوە رێگری دەکەن لە چوونەژوورەوەی هەموو کەرەستەکەی بیناسازیی بۆ کەرتی غەززە.
بەرپرسەکە باسی لەوە کرد کە هۆکاری داخستنی دەروازە سنوورییەکە هەڵدانی بالونی سووتێنەرە لە کەرتی غەززەوە بۆسەر ئیسرائیل.
بەپێی راگەیاندی ئیسرائیل، بەهۆی ئەو بالونە سووتێنەرانەی کە دوێنێ هەڵدرابوون بۆسەر پێنج ناوچەی ئیسرائیل لە نزیک سنووری کەرتی غەززە، ١٢ ئاگر کەوتبوونەوە.