Mahmut Geldi
11 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2020
بەيروت - AA
سەركۆمارى لوبنان ميشێل عهون، داواى لە سەرۆكوەزيران، حەسان دياب كرد كە دەست لەكاركێشانەوەى پێشكەشكردووه، تا پێكهێنانى حكوومەتێكى نوێ بەردەوامى بە ئەركەكەى بدات.
سەرۆكوەزيران حهسهن دياب، لە دواى تەقينەوەكەى هەفتەى رابردووى بەندەرى بەيروت دوای ناڕەزايەتييەكانى خەڵك لە كۆشكى سەرۆكايەتى كۆمار لە بەعەبدا دەستلەكاركێشانەوەى خۆى پێشكەشكرد.
بەڕێوەبەرى گشتيى له سەرۆكايەتى كۆمارى لوبنان ئهنتوان شوقهیر، لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيدا، رايگەياند، سەركۆمار ميشێل عهون، لە بەرامبەر كارەكانيان سوپاسى سەرۆكوەزيران، حەسان دياب و ئەندامانى كابينەكەى كردووە.
شوقهیر ئاشكراشیكرد، سەركۆمارى لوبنان داواى لە سەرۆكوەزيران دياب و وەزيرەكان كردووە كە تا پێكهێنانى حكوومەتى نوێ لە ئهركهكانیاندا بمێننەوە.
پێشتر دياب لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيدا كە لە كۆشكى ئەنجومەنى وەزيران رێكيخستبوو، ئاماژەى بەوەكرد كە كارەساتەكەى بەندەرى بەيروت لە ئەنجامى ئەو گەندەڵييە روويداوە كە رەگوڕيشەى لە بەڕێوەبردنى دەوڵەتدا داكوتيووە و دەست لەكاركێشانەوەى راگەياند.