Ekip
11 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2020
خەرتوم - AA
لە ئاکامی شەڕ و پێکدادانێک لە شارێکی باکووری رۆژهەڵاتی سوودان، ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی سوودان SUNA بڵاوی کردەوە کە لە شاری پۆرتسوودان باکووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، پێکدادان لەنێوان دوو هۆزدا دروست بووە.
لەو شەڕ و پێکدادانەی کە لەنێوان هۆزەکانی نوبە و ئەلبەنی عامردا دروست بووە، ١٣ کەس کوژراون و ٤٨ی دیکەیش برینداربوون.
لەو ناوچانەی شەڕ و پێکدادانەکە روویداوە قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە کاتژمێر ١٧:٠٠-٠٦:٠٠ راگەیەندراوە.
دوای رووداوەکە حکوومەتی خەرتووم هێزی پۆلیسی رەوانەی ناوچەکە کرد.