Emre Aytekin
11 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی کە له سه‌رانسه‌ری جیهاندا دوای تووشبوونیان به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) چاكبوونه‌ته‌وه، ١٣ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.
بەپێی ئه‌و زانياريیانهى کە له ماڵپەرى "Worldometer"دا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه به پشت به ئاماره نوێیەكانى تووشبوون بە په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ١٣ ملیۆن و ٤٤٢ هه‌زار كه‌س توانیویانه به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌دا سه‌ربكه‌ون.
ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرترین حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌یان تیایاندا تۆماركراوه:
''ئه‌مریكا (دوو ملیۆن و ٦٨١ هه‌زار و ٤٩)، به‌ڕازیل (دوو ملیۆن و ١١٨ هه‌زار و ٤٦٠)، هیندستان (یه‌ك ملیۆن و ٥٨١ هه‌زار و ٦٤٠)، رووسیا (٦٩٦ هه‌زار و ٦٨١)، كۆماری باشووری ئه‌فریقا (٤١١ هه‌زار و ٤٧٤)، چیلی (٣٤٧ هه‌زار و ٣٤٢)، پێرو (٣٢٤ هه‌زار و ٢٠)، مه‌كسیك (٣٢٢ هه‌زار و ٤٦٥)، ئێران (٢٨٦ هه‌زار و ٦٤٢)، پاكستان (٢٦٠ هه‌زار و ٧٦٤) و سعوودیه (٢٥٣ هه‌زار و ٧٧٨)".
هه‌روه‌ها له توركیاش ٢٢٤ هه‌زار و ٩٧٠ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له چین سه‌ری هه‌ڵدا له ماوه‌یه‌كی كورتدا، به زیاتر له ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه و بووه په‌تایه‌كی جیهانگیر.
له كاتێكدا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكه گه‌یشتووه‌ته، ٢٠ ملیۆن و ١٩٥ هه‌زار و ٣١٣ حاڵه‌ت، كۆی گشتیی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٧٣٦ هه‌زار و ٨١٠ كه‌س.